دانلود آهنگ قدیمی «من دهلیم» از ناصر رزازی
با شعر سید کامل امامی، شاعر مشهور کرد (+متنترانه)
داگرتنی گۆرانی کۆنی «من دەڵێم» لە ناسر ڕەزازی
بە شیعری سەید کامیلی ئیمامی (+دەقی گۆرانیەکە)
دەقی گۆرانی ¦ متن ترانه
من دەڵێم: شاری دڵم باغ و گوڵستانە کەچی
ئەقل دەڵێ: نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە نەچی
من دەڵێم: نوختەیی ئەو ڕەوزەنی ئیمانە دەچم
ئەو دەڵێ: نا، ڕەشە، جێ ڕاوگەیی شەیتانە نەچی
من دەڵێم: مەسکەن و ئارامگەیی جانانە دەچم
ئەو دەڵێ: سەربەسەری تێک چووە، وێرانە نەچی
من دەڵێم: جێگەیی ھەر شێت و جنوونانە دەچم
ئەو دەڵێ: نا، زەدەیی پەنجەیی پەریانە نەچی
من دەڵێم: مەرکەزی ئەسراری حەریفانە دەچم
ئەو دەڵێ: جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە نەچی
من دەڵێم: وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە دەچم
ئەو دەڵێ: کون کونە جێگەی سەرە پەیکانە نەچی
لەو ھەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل»
من دەڵێم: جوانە بچم ئەو دەڵی وا جوانە نەچی
آنلاین گوش کنید ¦ سەرهێڵ گوێ بگرن
سلام آهنگ قشنگیه گوش دادم اما بیشتر خوب خواننده رو دوست داشتم تا آهنگشو
ولی این اهنگ سایتو فرستادم برای دوستام تا اونا هم گوش کنن
ممنون