دانلود آهنگ و موزیک‌ویدئوی قدیمی «وەکوو نەی» یا «هەناسەی ئاشقان»؛ از عدنان کریم
داگرتنی گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی کۆنی «وەکوو نەی» یان «هەناسەی ئاشقان»؛ لە عەدنان کەریم
مت ترانه ¦ دەقی گۆرانی
وەکوو نەی کون کونە جەرگم، لە تاو ھیجرانی تۆ بۆیە
بە سۆزی نەی دەسووتێم و بە نەغمەی نەی دەناڵێنم
ئه‌مان ئه‌ی موتریبی مه‌جلیس، به حه‌ققی تاری ڕووحانی
بەڵا بێ نه‌غمه‌که‌ی سازت، که ئاوی ئاوری هیجرانه
ئه‌تۆ ئه‌ی ڕووحه‌که‌م ساقی، ئه‌تۆ ئه‌ی عومره‌که‌م موتریب
په‌یاپه‌ی لێده چه‌نگ و نه‌ی، ده‌ماده‌م بێنه په‌یمانه
به تیری غه‌مزه‌ی بملاوێنه‌وه، زوڵم له گه‌رده‌ن که
به‌سه‌ر هاتومه مه‌یدانت، به‌دڵ بۆت بووم به نیشانه
دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێهۆش و هۆشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە
هەناسەی ئاشقان با نەتگرێ، بێ‌مروەتی تا کەی
بترسێ ئەی گوڵی نازت بدەم لەو بای زریانە
ئەگەر زوڵفت وەکو من عاشقی ڕووی تۆ نییە بۆچی
سەراپا تێک چووە کەوتوو بەر پێت دەست و داوانە
وەفایی بۆ گوڵێکی سەر و باڵا، شێت و شەیدایە
وەکو قومری دەناڵێنێ، وەکو بولبول غەزەلخوانە
آنلاین گوش کنید ¦ سەرهێڵ گوێ بگرن