دانلود آهنگ جدید «بیرهوه» (برگرد) با صدای کمال گنجی (+متنترانه)
داگرتنی گۆرانی نوێی «بێرەوە» بەدەنگی کەمال گەنجی (+دەقی گۆرانی)
دەقی گۆرانییکە ¦ متن ترانه
چاوەکانم بەسیە غورت، بێرەوە
چۆن بژیم من، تۆ لەوێی، من لێرەوە
وێنەکەت دەرمانی سەرجەرگی برینداری منە
وەختی دڵتەنگی بە بێ تۆ هەر ئەوە یاری منە
دیتنی ڕووناکی بۆ دوو چاوی جوباری منە
تاکو لێت دوورم عەزیزم شیوەنت کاری منە
چاوەکانم بەسیە غورت، بێرەوە
چۆن بژیم من، تۆ لەوێی، من لێرەوە
خۆزگە دەمزانی لە غوربەت کێیە بێمن هاودەمت
خۆ دەزانی گیانە بۆ من ناکرێ تەرکی غەمت
ڕاستە سوتانم بەڵام بێ شەمعە خۆ پەروانە نیم
خاکی کوردستان دەڵێ پێت، ڕۆڵە من وێرانە نیم
باوەڕی نایە بەژینم دڵ بەدەس جزیاتەوە
خۆشە ڕوح دەربێ و بەجارێ بیخەمە ژێر پاتەوە
چاوەکانم بەسیە غورت، بێرەوە
چۆن بژیم من، تۆ لەوێی، من لێرەوە…
آنلاین گوش کنید ¦ سەرهێڵ گوێ بگرن